Cîhan
ئیهوود باراک : ئەمریکا لە ٦٠ ساڵی ڕابردوودا هیچ شەڕێکی نەبردووەتەوە
PeyamaKurd - ئیهوود باراک : ئەمریکا لە ٦٠ ساڵی ڕابردوودا هیچ شەڕێکی نەبردووەتەوە
ئیهوود باراک، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل ، لە نوێترین لێدوانی دا ڕەخنەی تووندی ئاراستەی ستراتیژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کرد و ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ماوەی ٦٠ ساڵی ڕابردوودا لە هیچ کام لەو شەڕانەی تێی کەوتووە، سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە.
باراک ئاماژەی بەوەش کرد، شەڕی ئێستا گەیشتووەتە قۆناغی "چەق بەستوویی" و جەختی لەوە کردەوە کە هیچ ڕێگەیەکی سەربازی نییە بۆ دەرهێنانی یۆرانیۆم لە ئێران، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەستەمی ڕێگەچارەی سەربازی بەرامبەر پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی تاران.