TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران ئامادەکاری بۆ دەست پێکردنەوەی جەنگ دەکات و هەڕەشەی درووستکردنی دۆزەخ بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 22 Nisan 2026 05:19

PeyamaKurd - ئێران ئامادەکاری بۆ دەست پێکردنەوەی جەنگ دەکات و هەڕەشەی درووستکردنی دۆزەخ بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی کردەوە کە بەهۆی نزیک بوونەوەی کۆتایی هاتنی ماوەی ئاگربەست و داواکارییە زیادەڕۆیی یەکانی ئەمریکا و سەپاندنی گەمارۆی دەریایی تاران بە تەواوی ئامادەکاری بۆ دەست پێکردنەوەی شەڕ دەکات و چەندین سوپڕایزی نوێی بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک ئامادە کردووە
بەپێی زانیارییەکانی ئەم ئاژانسە ئێران لە دوو هەفتەی ڕابردوودا ئەگەری شەڕی بە بەهێز زانیوە و لەسەر ئەم بنەمایە دەستی بە جووڵەی سەربازی کردووە و لیستێکی نوێی لە ئامانجە ستراتیژییەکان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی لە کاتی هەر هێرشێک دا بەکاریان بهێنێت

Paylas: