TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێژەیی داوای خێرا كردنی سێدارە و دەست بەسەرداگرتنی ماڵی خەڵك دەكات  

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 09 Nisan 2026 03:34

PeyamaKurd - ئێژەیی داوای خێرا كردنی سێدارە و دەست بەسەرداگرتنی ماڵی خەڵك دەكات  
 

لە درێژەی سیاسەتی سەرکوت و تۆقاندنی کۆمەڵگەدا، سەرۆکی دەزگای گەندەڵی دادوەری ڕێژیمی ئێران داوای خێراکردنی پرۆسەی سێدارە و دەست بەسەرداگرتنی ماڵ و سامانی ناڕازییان دەکات.

غۆڵام حسێن موحسنی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادوەری ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی ١٨ی خاکەلێوە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای قەزایی دا، فەرمانی دا کە دەبێ سزاکانی لەسێدارەدان و دەست بەسەرداگرتنی ماڵ و سامانی هاووڵاتییان بە خێرایی یەکی زیاتر جێ بەجێ بکرێن.

ئەم لێدوانە نیشاندەری قووڵ بوونەوەی قەیرانە ناوخۆیی یەکان و هەوڵی دەسەڵاتە بۆ کۆنترۆڵ کردنی بارودۆخەکە لە ڕێگەی پەرەپێدانی تووندوتیژی سیستەماتیکەوە.

Paylas: