TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەحمەدی نژاد؛ بژاردەیەکی سەیر لە پلانی شکست خواردوو بۆ گۆڕینی ڕژێم

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 21 Mayıs 2026 03:45

PeyamaKurd - ئەحمەدی نژاد؛ بژاردەیەکی سەیر لە پلانی شکست خواردوو بۆ گۆڕینی ڕژێم
 

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکی تایبەت دا نووسیویەتی، ئەمریکا و ئیسرائیل لە سەرەتای شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دا پلانێکی زۆر چاوەڕوان نەکراویان لەبەرچاو گرتبوو: ئازادکردنی مەحموود ئەحمەدی نژاد لە دەست بەسەرکردن و دانانی لە سەری دەسەڵات دوای نەهێشتنی تاوانبار خامنەیی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکوومەت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەم پلانە سەرەتا لەلایەن ئیسرائیل ەوە داڕێژراوە و بەرپرسانی ئەمریکی ئاگادار لەو کەیسەوە دەڵێن، ڕاوێژ بە ئەحمەدی نەژادیش لەو بارەیەوە کراوە. بەڵام پلانەکە هەر زوو وەستا.

ڕۆژنامەكە دەڵێ ; ئامانجیان بووە مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری پێشووتری ئێران بکەنە سەرۆکی قۆناغی دوای ڕووخاندنی ڕژێم.

هەر بۆیە لە یەکەم ڕۆژی هێرشەکان دا ئیسرائیل بنکەیەکی ئەمنی سوپای پاسدارانی لە حەوشەی ماڵی نەژاد بۆردومان کرد تا ناوبراو لە دەست بەسەری ڕزگار بکات لەو هێرشەدا نەژاد بە سووکی بریندار بوو و چەند پاسدارێک کوژران بەڵام دوای ئەوە ئەحمەدی نەژاد لە چاوەکان وون بوو و شوێنی نادیارە.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەحمەدی نەژاد خۆی پێش وەختە ئاگاداری پلانەکە بووە بەڵام پڕۆژەکە پەکی کەوتووە چوونکە ناوبراو دوای ئەوە لە بۆردومانەکە ڕزگاری بووە بە تەواوی لە پرۆژەی گۆڕینی ڕژێمەکە بێ ئومێد بووە و پاشەکشەی کردووە.

یەکێک لە نزیکەکانی ئەحمەدی نژاد بە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ڕاگەیاندووە، ئەمریکییەکان ئەو وەک کەسێک دەبینن کە بتوانێت "دۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازی ئێران" بەڕێوەببات. بەڵام ئەم بژاردەیە سەیر و ناڕاستەقینە بوو، تەنانەت بۆ زۆرێک لە چاودێران و بەرپرسانی ئەمریکیش؛ ئەحمەدی نژاد ساڵانێک بوو بە هەڵوێستە تووندەکانی دژە ئەمریکا و دژە ئیسرائیل ناسرابوو و گەڕانەوەی بۆ دەسەڵات لەلایەن زۆرێک لە ڕاوێژکارانی سەرۆکی ئەمریکاوە بە پلانێکی مەترسیدار و ناڕاستەقینە دادەنرا.
 

Paylas: