ئەسۆشەیتێد پرێس : ووڵاتانی کەندئاو داوای بەردەوامی شەڕ دژی ئێران دەکەن
PeyamaKurd - ئەسۆشەیتێد پرێس : ووڵاتانی کەندئاو داوای بەردەوامی شەڕ دژی ئێران دەکەن
ڕاپۆرتێکی ئاژانسی "ئەسۆشەیتێد پرێس" ئاشکرای کردووە، زۆربەی ووڵاتانی کەندئاو پشتگیری لە بەردەوام بوونی کردەوە سەربازییەکان دژی ئێران دەكەن بە ئامانجی درووستکردنی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە سیاسەتەکانی ئەو ووڵاتەدا، تەنانەت هەندێک لەو دەوڵەتانە داوای هێرشی زەمینی دەکەن و ئەم قۆناغە بە هەلێکی مێژوویی بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی ئێران وەسف دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، هاوپەیمانانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە سەرکردایەتی سەعوودیە و ئیمارات، فشاریان خستووەتە سەر ترامپ بۆ درێژەدان بە شەڕ و ئاماژەیان بەوە کردووە "تاران هێشتا بەو ئاستە لاواز نەبووە کە پێویستە". بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیلی و کەندئاوی دەڵێن: "هەندێک لە هاوپەیمانە هەرێمییەکان پێیان وایە ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی پیاوانی ئایینی لە ئێران بە یەکجاری."
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، سەعوودیە، ئیمارات، کوەیت و بەحرەین، ڕایانگەیاندووە؛ نایانەوێت شەڕ بوەستێت تا گۆڕانکاری گەورە لە سەرکردایەتی ئێران یان رەفتارەکانی دا درووست نەبێت.