Cîhan
ئەمریکا داوای داماڵینی چەکی حەشدی شەعبی دەکات
PeyamaKurd - ئەمریکا داوای داماڵینی چەکی حەشدی شەعبی دەکات
واشینتۆن بە چڕکردنەوەی فشارەکان بۆ سەر بەغدا، گۆڕانکاری بنەڕەتی لە هەیکەلی حەشدی شەعبی و کۆکردنەوەی چەکی قورسی بۆ بەردەوامی پشتیوانییەكان كردە مەرج.
لە میانەی سەفەرەكەی بۆ بەغدا، ڕاوێژکاری کۆشکی سپی دەیڤید پێترایۆس نەخشەڕێگایەکی بۆ دوورخستنەوەی فەرماندەکانی میلیشیاکان و تێکەڵ کردنی ئەو هێزانە لە دامەزراوە فەرمییەکان خستەڕوو.
لە کاتێک دا کە پێترایۆس گەشبینی خۆی بە هاوکاری دەسەڵاتدارانی عێراق دەربڕیوە، گرووپە چەکدارەکان و سوپای پاسدارانی ئێران بە تووندی دژایەتیان کردووە و هۆشدارییان لە شەڕی ناوخۆیی داوە.
چارەنووسی کۆتایی ئەم پلانە بڕیارە مانگی داهاتوو لە میانەی کۆبوونەوەی نێوان عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترامپ لە واشینتۆن دیاری بکرێت.