TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا شەش گرووپی چەکداری لە بەشداری کردن لە حکوومەتی نوێی عێراق قەدەغە دەکات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 13 Mayıs 2026 05:29

PeyamaKurd - ئەمریکا شەش گرووپی چەکداری لە بەشداری کردن لە حکوومەتی نوێی عێراق قەدەغە دەکات

 

فادی شەممەری سەرکردە لە ڕەوتی حیکمە ئاشکرای کرد کە ئەمریکا شەش گرووپی چەکداری دەستنیشان کردووە کە بۆیان نییە بەشداری لە حکوومەتەکەی عەلی زەیدی دا بکەن و مەرجی ڕەزامەندی واشینتۆنیش بۆ بەشداری کردنیان تەنها ڕادەست کردنی چەکەکانیانە
شەمەری ئاماژەی بەوەش کرد کە هۆشدارییەکەی ئەمریکا تووندە و ڕایانگەیاندووە ئەگەر تەنها یەک وەزیری ئەو گرووپانە لە کابینەکەدا هەبێت ئەوا مامەڵە لەگەڵ تەواوی حکوومەتی عێراق ناکەن و هاوکات عەلی زەیدی داوای کردووە وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی بۆ خۆی بن بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی بەهۆی کەمی وەزارەتەکان بۆ لایەنەکان ئەو داوایەی ڕەت کردووەتەوە و کێشە لەسەر قەبارەی فراکسیۆنەکان بۆ دابەش کردنی پۆستەکان بەردەوامە

Paylas: