TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەمریکا پێشنیاری ئێرانی بۆ ڕاگرتنی پیتاندن بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕەت كردەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 15 Nisan 2026 06:01

PeyamaKurd - ئەمریکا پێشنیاری ئێرانی بۆ ڕاگرتنی پیتاندن بۆ ماوەی پێنج ساڵ ڕەت كردەوە

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بە پشت بەستن بە بەرپرسانی باڵای ئێرانی و ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئێران پێشنیاری ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ماوەی پێنج ساڵ کردووە؛ پێشنیارێک کە لەلایەن ئەمریکاوە ڕەت کرایەوە و واشینتۆن پێداگری لەسەر ڕاگرتنی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ دەکات.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە میانەی وتوووێژەکانی نێوان هەردوولا لە پاکستان، کۆمەڵێک پێشنیار سەبارەت بە ڕاگرتنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران ورووژێندراون و ئاڵوگۆڕ کران، بەڵام هێشتا مەودای بەرچاو بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی ماوە.

Paylas: