ئەمریکا ڕێگری لە هاتووچۆی ٧٠ نەوتکێشی ئێران کردووە
PeyamaKurd - ئەمریکا ڕێگری لە هاتووچۆی ٧٠ نەوتکێشی ئێران کردووە
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی گەمارۆیەکی تووندی دەریایی دژ بە کۆماری ئیسلامی، ڕێگرییان لە هاتووچۆی زیاتر لە ٧٠ نەوتکێش لە بەندەرەکانی ئێران دا کردووە.
ئەم کەشتییانە کە لە ئێستادا لەسەر ئاوەکان ڕاگیراون، پتر لە ١٦٦ میلیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانیان هەڵگرتووە کە بەهای گشتییان دەگاتە ١٣ میلیارد دۆلار.
هەروەها ٥٠ کەشتی دیکەش بە فەرمانی ئەرتەشی ئەمریکا ناچار بە گۆڕینی ڕێڕەوی خۆیان کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، زیاتر لە ١٥ هەزار سەرباز، پتر لە ٢٠٠ فڕۆکەی شەڕکەر و سیخوڕی و زیاتر لە ٢٠ کەشتی جەنگی و ناوشکێن و فڕۆکەهەڵگر لەم گەمارۆیەدا بەشدارن.
هەروەها دەیان دڕۆن، هەلیکۆپتەر و کەشتی هێرشبەر بە شێوەیەکی چالاکانە چاودێری ئاوەکان دەکەن بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە جووڵەیەکی بازرگانی ڕێژیمی تاران.