ئەنجامە ستراتیژییەکانی لووتکەی ترامپ و شی جین پینگ لە پێکەن
PeyamaKurd - ئەنجامە ستراتیژییەکانی لووتکەی ترامپ و شی جین پینگ لە پێکەن
وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین، ووردەکاری ڕێککەوتنە مێژووییەکانی نێوان دۆناڵد ترامپ و شی جین پینگی ڕاگەیاند،
▪️هەردوو سەرۆک ڕێککەوتوون کە نابێت بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بدرێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
▪️چین و ئەمریکا داوایان کردووە گەرووی هورمز دەست بەجێ بەڕووی کەشتیوانی و هەناردەی نەوت و گازدا بکرێتەوە.
▪️ترامپ ئاماژەی بەوە داوە کە لێکۆڵینەوە دەکەن بۆ هەڵگرتنی سزا لەسەر ئەو کۆمپانیا چینییانەی پێشتر نەوتی ئێرانیان کڕیوە.
▪️چین جەختی کردەوە کە تایوان هێڵی سوور و کاروباری ناوخۆیی ئەوانە؛ وانگ یی دەڵێت هەستیان کردووە ئەمریکا لایەنگری سەربەخۆیی تایوان نییە.
▪️ترامپ ڕایگەیاند "پێم وانییە شەڕ لەسەر تایوان ڕووبدات" و ئاماژەی بەوە دا کە هیچ بەڵێنێکی فەرمی بۆ فرۆشتنی چەک بە تایوان نەداوە.
▪️هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر کەم کردنەوەی باجی گومروگی و دامەزراندنی ئەنجوومەنێکی بازرگانی و وەبەرهێنانی هاوبەش.
▪️هەردوو ووڵات هیوایان خواستووە جەنگی ئۆکراین زوو کۆتایی بێت.