TR KU SO
FB X
Cîhan

بلوومبێرگ : ژنێڤ شوێنی ئەگەری واژووکردنی لێکتێگەیشتنی ئەگەری ئەمریکا و ئێران ە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 13 Haziran 2026 05:50

PeyamaKurd - بلوومبێرگ : ژنێڤ شوێنی ئەگەری واژووکردنی لێکتێگەیشتنی ئەگەری ئەمریکا و ئێران ە
 

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی بلوومبێرگ، ئەگەری هەیە شاری ژنێڤ لە سویسرا وەک شوێنێک بۆ ئەگەری واژووکردنی لێکتێگەیشتنی ئەگەری ئەمریکا و ئێران دەستنیشان کراوە.

بلوومبێرگ بە پشت بەستن بە بەرپرسانی باڵا، بڵاوی کردووەتەوە ئەمریکا و ئێران لە ئاستی نزیکبوونەوەدان بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنێک سەبارەت بە کردنەوەی تەنگەی هورموز و ئەگەری هەیە واژووکردنی ئەم ڕێککەوتنە لە ڕۆژی یەکشەممە ئەنجام بدرێت.

بەڵام لە کاتێک دا کە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ووڵاتانی گرووپی حەوت هەفتەی داهاتوو لە فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت، بەرپرسێکی گرووپی حەوت کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە بلوومبێرگی وتوووە بەرپرسێکی باڵای ئێرانی شەوی ڕابردوو ئاماژەی بەوە داوە کە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن زۆر لەسەرەوەیە.

بەرپرسێکی دیکەی گرووپی حەوتیش وتوویەتی کە ئەم ڕێککەوتنە لە چوارچێوەی "یادداشتی لێکتێگەیشتن" دەبێت، نەک وەک ڕێککەوتنێکی کۆتایی.

Paylas: