Cîhan
▫️بولگاریا ڕەخنە لە سزا نوێیەکانی سەر ڕووسیا دەگرێت
PeyamaKurd - ▫️بولگاریا ڕەخنە لە سزا نوێیەکانی سەر ڕووسیا دەگرێت
🔸ڕۆمان ڕادێڤ، سەرۆکوەزیرانی بولگاریا ڕایگەیاند، ووڵاتەکەی ئامادەیە ڤیتۆی سزا نوێیەکانی سەر ڕووسیا بکات. پێشتر ڤالیسلاڤا پترۆڤا-چامۆڤا، وەزیری دەرەوەی بولگاریا ڕایگەیاندبوو، بولگاریا پشتگیری لە سنووردارکردنی کەرتی ووزە و قەشە کیریل ناکات.
من حەزم لە کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیایە، چوونکە ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیا ڕۆڵی هەبوو لە ڕزگاربوونمان لە پێنج سەدەی دەسەڵاتی عوسمانی. تۆ زۆر باش ئەمە دەزانیت. [...] ئێمە یەک خێزانین. بۆیە پێویستە کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی بولگاریاش دەنگی هەبێت لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو جۆرە سزایانە. ئەم سزایانە بەڕاستی چۆن یارمەتیدەر دەبن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ؟ بەڵێ ڤیتۆیان دەکەین.