Cîhan
بڕیاری نوێ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ڕادەگەێندرێت
PeyamaKurd - بڕیاری نوێ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ڕادەگەێندرێت
دەسەڵاتى فڕۆکەوانی مەدەنى عێراق لە بەیاننامەیەک دا دەڵیت، “بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی داخستنی ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم فڕۆکەکاندا بۆ ماوەی (72) کاتژمێر، کە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی یەکشەممەوە دەست پێدەکات تاوەکوو کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە، وەک رێکارێکی خۆپارێزی کاتی.”
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پەرەسەندنە ناوچەییەکان دراوە، و بەگوێرەی پێشهاتە نوێیەکانیش جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکە دەکرێتەوە.
لە 28ـى شوبات و لەگەڵ دەست پێکردنى جەنگ، ئاسمانى عێراق بەڕووى گەشتە ئاسمانییە مەدەنییەکاندا داخرا و تائێستا بەردەوامى هەیە و هەر سێ رۆژ جارێکیش، داخستنەکە درێژ دەکرێتەوە.