Cîhan
بڵوومبێرگ : ئێران شوێنی بۆ کۆگا کردنی نەوتەکەی نەماوە و هەناردەکردنی بە نزیکەیی وەستاوە
PeyamaKurd - بڵوومبێرگ : ئێران شوێنی بۆ کۆگا کردنی نەوتەکەی نەماوە و هەناردەکردنی بە نزیکەیی وەستاوە
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی بڵوومبێرگ ئێران ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی کۆگا کردنی نەوت بووەتەوە و تەنها بۆ ماوەی ١٢ تا ٢٢ ڕۆژی تر شوێنی بۆ هەڵگرتنی نەوتەکەی ماوە چوونکە گەمارۆوە دەریایی یەکانی ئەمریکا هەناردەی ئەو ووڵاتەی بە ڕێژەی ٧٠٪ کەمکردووەتەوە و گواستنەوەی نەوت لە گەرووی هورمزەوە بە تەواوی وەستاوە و هیچ کەشتییەکی نەوتهەڵگر ناتوانێت تێپەڕێت
ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت پێشبینی دەکرێت ئێران ناچار بێت تا ناوەڕاستی مانگی ئایار بە بڕی ١.٥ ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانەی کەم بکاتەوە ئەوەش سەرەڕای ئەو کەم کردنەوە زۆرەی کە پێشتر ئەنجامی داوە و ئەمەش فشارێکی تووند دەخاتە سەر ژێرخانی ووزەی ئەو ووڵاتە