TR KU SO
FB X
Cîhan

بەرپرسێکی ئیسرائیلی : ترامپ بە ناتانیاهووی ڕاگەیاندووە، ڕێککەوتنی کۆتایی بە واتای هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامییە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 26 Mayıs 2026 04:01

PeyamaKurd - بەرپرسێکی ئیسرائیلی : ترامپ بە ناتانیاهووی ڕاگەیاندووە، ڕێککەوتنی کۆتایی بە واتای هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆماری ئیسلامییە

ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل لەزاری بە بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دڵنیایی داوە بە بنیامین ناتانیاهۆ، کە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بە تەواوی هەڵدەوەشێنێتەوە و هەموو یۆرانیۆمی پیتێندراو لە خاکی کۆماری ئیسلامی لادەبرێت.

بە پێی ڕاپۆرتەکان ترامپ جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی بەبێ ڕەزامەندی لەسەر داخوازییە لەمێژینەکەی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی و لابردنی تەواوی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێندراو هیچ ڕێککەوتنێک واژوو ناکات.

ئەو بەرپرسە ئیسرائیلی یە هەروەها ڕایگەیاندووە، واشینتۆن ئیسرائیلی لە دانووستانەکانی یاداشتنامەی لێک تێگەیشتن بۆ کردنەوەی تەنگەی هورموز و چوونە ناو دانووستانەکانی کۆتایی سەبارەت بە پرسە هەڵپەسێردراوەکان خستووەتە نێو دانووستانەکانەوە.

هەروەها ناتانیاهوو لە داخوازییەکەی دا ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل ئازادی خۆی لە بەرامبەر هەڕەشەکان لە هەموو بەرەکاندا دەپارێزێت؛ هەڵوێستێک کە بە ووتەی ئەو بەرپرسە، لەلایەن ترامپ ەوە پاڵپشتی نوێی لێ کرایەوە.

Paylas: