بەرپەچدانەوەی شەپۆلی هێرشەكان ئێران لە لایەن ووڵاتانی ناوچەكەوە
PeyamaKurd - بەرپەچدانەوەی شەپۆلی هێرشەكان ئێران لە لایەن ووڵاتانی ناوچەكەوە
وەزارەتی بەرگری عەرەبستانی سەعوودیە، باسی لەوە کرد کە توانیویانە شەش دڕۆن لە ئاسمانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئەو ووڵاتەدا ڕاو بکەن و تێکیان بشکێنن.
هاوکات، بەرپرسانی دوبەی پشت ڕاستیان کردەوە کە ئەو دەنگانەی لە بەشێکی شارەکە بیستراون، دەرەنجامی سەرکەوتنی سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی بووە لە بەرپەرچدانەوەی ئامانجەکاندا.
ئەم هەواڵانە دوای ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئیمارات هات کە تێیدا ئاماژەی بەوە کردبوو ووڵاتەکەی "خەریکی بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشە مووشەکی و دڕۆنییانەیە کە لە لایەن ئێرانەوە ئاراستە کراون."
هاوکات، وەزارەتی بەرگری کوێت ڕایگەیاند کە هێزەکانیان "سەرقاڵی بەرەنگاربوونەوەی هێرشی مووشەکی و درۆنین" لە ناوچەکەدا.
هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشێکی مووشەکی نوێی کردە سەر ئیسرائیل و لە لایەن سیستەمی بەرگرییەوە بەرپەچ درانەوە.