بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق : دەست بەرداری چەکەكانمان نابین
PeyamaKurd - بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق : دەست بەرداری چەکەكانمان نابین
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک دەست بەرداری چەکەكانیان نابن و کار دەكەن بۆ پەرەپێدانی توانای سەربازی و ئەمنی و بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی هێزەکانیان.
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، لە بەیاننامەیەک دا شەوی هەینی، ئاماژەی بەوە کردووە: "چەکەکەمان هەرگیز جێگەی سازش نییە، بەڵکوو عەقیدە و پەیمانێکە لەسەر شانمان".
جەختیشیان کردەوە، تەنیا لەم ئاستەدا ناوەستن، بەڵکوو بە هەموو هێزێکەوە کار دەکەن بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان لە ڕووی چەندایەتی و جۆریەتییەوە، تاوەکوو لەگەڵ قەبارەی ئەو هەڕەشانە بگونجێت کە لەلایەن "ئیسرائیل و ئەمریکاوە" دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە، ئەبووحسێن حمێداوی، ئەمینداری گشتی کەتائیبی حیزبۆڵڵا، هۆشدارییەکی ئاراستەی حکوومەتی عێراق و بەرپرسان کرد و داوای لێکردن "ملکەچی مقاوەمە بن".