TR KU SO
FB X
Cîhan

 بەپەلە؛ میدیاکانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن کە ئەمیر حاتەمی فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆر کراوە

📅 28 Şubat 2026 14:27
  •  بەپەلە؛ میدیاکانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن کە ئەمیر حاتەمی فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆر کراوە

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە لە میانی ئۆپراسیۆنی پێش وەختەی ئەمڕۆدا، ئەمیر حاتەمی – فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران – کراوەتە ئامانج و ڕاو کراوە. تا ئێستا ووردەکاری زیاتر بڵاونەکراوەتەوە.

هەروەها دۆناڵد ترامپ لە پەیامێکی بەپەلەدا دوای دەست پێکردنی هێرشەکان ڕایگەیاند : ئۆپراسیۆنی سەربازی بەرفراوان دژی ئێران دەستی پێکردووە

🔸 ئێرانییەکان سەدان سەربازی ئەمریکییان لە عێراق کوشت و چیتر تەحەمول بەم شتە ناکەین.

🔸 ئێران گەورەترین سپۆنسەری دەوڵەتی جیهانە بۆ تیرۆر و لەم دوایی یانەدا دەیان هەزار هاووڵاتی خۆی لە کاتی ناڕەزایەتییەکان کوشتووە !

هەروەها ترامپ ووتی : بە هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێم چەکەکانیان دابنێن.

ترامپ هەروەها بە گەلی ئێران دەڵێ : کاتژمێری ئازادی ئێوە نزیکە، لە ماڵەکانتان مەیێنە دەرەوە چوونکە بۆمبەکان لە هەموو شوێنێک دین. 
کاتێک کارەکەمان تەواو بوو، پێتانی ڕادەگەێنین و ئێوە کۆنترۆڵەکە دەگرنە دەست - ئەمە هەلی ئێوەیە.

Paylas: