Cîhan
بەپەلە ... وەزیری دەرەوەی سەعوودیه هەڵوێستی شەڕ له دژی ئێران دەگرێته بەر
PeyamaKurd - وەزیری دەرەوەی سەعوودیه هەڵوێستی شەڕ له دژی ئێران دەگرێته بەر
شازادە فەیسەڵ بن فەرحان سەعوود وەزیری دەرەوەی سەعوودیە سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران لە سەرانسەری ناوچەی کەندئاو چەندین لێدوانی دا. دوو لێدوانی دیار لە لێدوانەکانی ئەو بوون کە دەڵێن "سەعوودیە مافی خۆیەتی ڕێوشوێنی سەربازی لە دژی ئێران بگرێتەبەر" و سەبر و ئارامی سەعوودیە بەرامبەر بە هێرشە بەردەوامەکانی ئێران بۆ سەر دەوڵەتی کەندئاو "بێ سنوور نییە". ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە سەعوودیە لە پشت پەردەوە هەڵوێستی تووندتری بەرامبەر بە هێرشەکانی دژی ئێران گرتووەتەبەر و لە هەمان کات دا داوای کەم کردنەوەی توندوتیژی لە میدیاکان دەکات.