بەیاننامەی هاوبەشی ٦ ووڵات سەبارەت بە گەرووی هورمز؛ ئیدانەکردنی هێرشەکان و ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی کەشتیوانی
PeyamaKurd - بەیاننامەی هاوبەشی ٦ ووڵات سەبارەت بە گەرووی هورمز؛ ئیدانەکردنی هێرشەکان و ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی کەشتیوانی
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ووڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئاڵمانیا، ئیتالیا، هۆڵەندا و ژاپۆن لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هێرشەکانی سەر کەشتییە بازرگانییەکانی کەندئاوی فارسیان شەرمەزار کرد و نیگەرانی خۆیان لە پەرەسەندنی گرژییەکان لەم ڕێگایە گرینگەدا دەربڕی.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەم ووڵاتانە "ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە هەوڵە گونجاوەکان بۆ دڵنیابوون لە تێپەڕبوونی سەلامەتی کەشتییەکان بەناو گەرووی هورمزدا"، هەرچەندە هیچ ووردەکارییەک سەبارەت بە چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم هاوکارییە یان هەوڵە نەخراوەتەڕوو.
ئەم هەڵوێستە لەکاتێک دایە کە ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز بۆتە یەکێک لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی بازاڕەکانی ووزەی جیهانی و کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە.