تاران بانگەشەکانی ڤەنس سەبارەت بە گەڕانەوەی پشکنەرانی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی ڕەت دەکاتەوە
PeyamaKurd - تاران بانگەشەکانی ڤەنس سەبارەت بە گەڕانەوەی پشکنەرانی ئاژانسی ووزەی ئەتۆمی ڕەت دەکاتەوە
کاربەدەستانی ئێران بانگەشەکانی جەی دی ڤەنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکایان سەبارەت بەوەی کە تاران ڕازی بووە بە گەڕانەوەی پشکنەرانی ئاژانس ڕەت كردەوە.
بە ووتەی ئیسماعیل بەقایی ووتەبێژی كۆماری ئیسلامی ئێران ، هیچ بەرنامەیەك بۆ دەرکردنی مووڵەت بۆ پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزە بۆ سەردانی ئەو دامەزراوانەی کە لە کاتی جەنگ دا زیانیان بەرکەوتووە نییە.
ڤەنس پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پێشکەوتن لە وتووەێژ لەگەڵ تاران بەدی هاتووە و کۆماری ئیسلامی ڕازی بووە بە گەڕانەوەی پشکنەرانی ئەتۆمی؛ بانگەشەیەک کە ئێستا بە فەرمی لە لایەن تاران ەوە ڕەت کراوەتەوە و جارێکی دیکە کەلێنی نێوان گێڕانەوەکانی واشینتۆن و کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە مەلەفی ئەتۆمی ئاشکرا دەکات.