ترامپ : ئێرانییەکان بیانەوێت یان نەیانەوێت گەرووی هورموز کراوەیە
PeyamaKurd - ترامپ : ئێرانییەکان بیانەوێت یان نەیانەوێت گەرووی هورموز کراوەیە
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێک دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووث سۆشیاڵ ڕایگەیاند ''گەرووی هورموز کراوەیە.''
سەرۆک ترامپ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند "ئەگەر ئێرانییەکان بیانەوێت یاخود نا گەرووی هورموز کراوەیە و بە کراوەییش دەمێنێتەوە."
هەروەها لە هەمان ڕاگەیاندن دا دۆناڵد ترامپ ووتی ''گەمارۆی سەر ئێران دووبارە کارا دەکەینەوە و ناهێڵین هیچ کەشتییەکی ئێرانی و کڕیارەکانیان بێنە ناوەوە یان بچنە دەرەوە.''
لە بابەتی پەیوەندیدار بە چۆنییەتی کرانەوەی گەرووی هورموز، سەرۆکی ئەمریکا پرۆژەی ''پارێزوانی گەرووی هورموز''ی ڕاگەیاند. بۆ ئەو مەبەستەش 20%ی نرخی باری کەشتییەکان دەدرێت بە ئەمریکا و لە بەرانبەردا سوپای ئەمریکا ئاسایشی کەشتییەکان دابین دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند پرۆژەکە ڕاستەوخۆ دەچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.