TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ : ئەگەر ئێران هەوڵی بەدەست هێنانی چەکی ناوکی بدات ئەوا " دۆزەخیان نیشان دەدرێت”

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 17 Haziran 2026 05:15

PeyamaKurd - ترامپ : ئەگەر ئێران هەوڵی بەدەست هێنانی چەکی ناوکی بدات ئەوا " دۆزەخیان نیشان دەدرێت”
 

لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی گرووپی حەوتدا، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند، ئەمەریکا هیچ وەبەرهێنانێک لە ئێران ناکات.

سەرۆک ترامپ گوتی، ئێمە پێمان وایە ئەمە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانەیە و "ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران خەریکە دەچێتە قۆناغی دووهەمەوە."

سەرۆک ترامپ جەختی لەوەش کردەوە بە پێی ئەم ڕێککەوتنە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرگیز ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.

ناوبراو لە کۆبوونەوەی لوتکەی گرووپی حەوت لە فەرەنسا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند ئەگەر ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوکی بدات ئەوا " دۆزەخیان نیشان دەدرێت."

 

Paylas: