ترامپ : ئەگەر تاران بە خێرایی ڕێککەوتن واژوو نەکات، ڕووبەڕووی ووڵامێکی زۆر تووندتر دەبێتەوە
PeyamaKurd - ترامپ : ئەگەر تاران بە خێرایی ڕێککەوتن واژوو نەکات، ڕووبەڕووی ووڵامێکی زۆر تووندتر دەبێتەوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە هێزە دەریایی یەکانی ووڵاتەکەی بەرپەرچی هێرشێکی ئێرانیان لە گەرووی هورمز داوەتەوە و هۆشداری تووندیشی دایە تاران.
سێ کەشتی جەنگی ئەمریکی لە کاتی تێپەڕبوونیان لە گەرووی هورمز ڕووبەڕووی تەقە، مووشەک و هێرشی درۆنەکانی ئێران بوونەتەوە.
ترامپ جەختی کردەوە کە هیچ زیانێک بەر کەشتییە ئەمریکییەکان نەکەوتووە، بەڵام بەلەمە بچووکەکانی ئێران نوقم کراون و درۆنەکانیشیان لە ئاسمان تێکشکێندراون.
سەرۆکی ئەمریکا تاران بەوە تۆمەتبار دەکات کە لەلایەن "کەسانێکی نا ژیرەوە" بەڕێوە دەبرێت و هەڕەشەی کرد ئەگەر بە خێرایی ڕێککەوتن واژوو نەکەن، ووڵامی داهاتوویان زۆر تووندتر دەبێت.
ترامپ دووپاتی کردەوە کە ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، چوونکە ئەگەر هەیبێت بێ دوودڵی بەکاری دەهێنێت.