TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ داوای بڵاوکردنەوەی تەواوی زانیارییەکان لەسەر بوونەرەوە ئاسمانییەکان، دەفرە فڕیوەکان و ژیانی بوونەوەرەکانی دیکە لە دەرەوەی هەسارەی زەوین"

📅 20 Şubat 2026 13:06
  • ترامپ داوای بڵاوکردنەوەی تەواوی زانیارییەکان لەسەر بوونەرەوە ئاسمانییەکان، دەفرە فڕیوەکان و ژیانی بوونەوەرەکانی دیکە لە دەرەوەی هەسارەی زەوین"

ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند  :خودا ئەمریکا بپارێزێت 
"هەموو زانیارییەکان لەوبارەیەوە بڵاوبکەنەوە"
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە X نووسیویەتی، "لەسەر بنەمای حەز و داوای زۆرێک لە خەڵک، داوا لە وەزیری جەنگ، ئاژانس و بەڕێوبەرایەتییەکانی پەیوەست بەو بابەتە دەکەم، کە دەست بکەن بە پڕۆسەی ناساندن و بڵاوکردنەوەی ئەو دۆسیانەی کە پەیوەندیدارن بوونەرەوە ئاسمانییەکان، دەفرە فڕیوەکان و ژیانی بوونەوەرەکانی دیکە لە دەرەوەی هەسارەی زەوین".
هەروەها دەشڵێت. "داواکارم هەر زانیارییەکی ئاڵۆز، هەستیار و گرینگ هەیە سەبارەت بەم بابەتە، بڵاوبکرێتەوە، خودا ئەمریکا بپارێزێت".

Paylas: