TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ زەنگی مەترسیدار بۆ ئێران لێ دەدات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 04 Nisan 2026 04:40

PeyamaKurd - ترامپ زەنگی مەترسیدار بۆ ئێران لێ دەدات

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی تووند و هۆشداری دەردا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ"، جارێکی دیکە هێز و توانای سەربازی ووڵاتەکەی بەڕووی جیهان دا نەمایش کرد و ڕایگەیاند: "سوپاکەی ئێمە بە جیاوازییەکی زۆر، گەورەترین و بەهێزترین سوپایە لە هەموو جیهاندا."

ترامپ لە هەڕەشەکانی دا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاماژەی بەوە کرد کە هێشتا سوپای ئەمریکا دەستی بە پرۆسەی وێرانکردن نەکردووە و ووتی: "سوپاکەمان هێشتا دەستی نەکردووە بە خاپوورکردنی ئەو شوێنانەی لە ئێران ماونەتەوە؛ پلانەکەمان ڕوونە، سەرەتا پردەکان خاپوور دەکەین و دواتر نۆرەی وێستگەکانی کارەبا دێت."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ترامپ هۆشدارییەکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی تاران کرد و نووسیویەتی: "سەرکردایەتییە نوێیەکەی ئێران دەزانن کە پێویستە دەست بەجێ چی بکەن."

Paylas: