TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ : سەرۆکی چین پێشنیاری یارمەتی بۆ ڕێککەوتنی ئێران داوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 15 Mayıs 2026 06:50

PeyamaKurd - ترامپ : سەرۆکی چین پێشنیاری یارمەتی بۆ ڕێککەوتنی ئێران داوە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا پێنجشەممە دوای دیدار لەگەڵ هاوتا چینیەکەی ڕایگەیاند شی جین پینگ پێشنیاری کردووە یارمەتی بدات لە نێوەندگیری بۆ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران و دەستەبەرکردنی ئازادی کەشتیوانی لە ڕێگەی تەنگەی هورمزەوە، هەروەها بەڵێنی دا کەرەستەی سەربازی بۆ ئێران نەنێرێت.

سەرۆک ترامپ لە چاوپێکەوتن لەگەڵ شان هانیتی ووتی "سەرۆک شی دەیەوێت ڕێککەوتنێک بکرێت. بەڕاستی دەیەوێت ڕێککەوتن سەر بگرێت و پێی ووتم ئەگەر بکرێت بە هەر شێوەیەک بێت خۆشحاڵ دەبێت یارمەتیدەر بێت."

ترامپ ووتیشی " سەیرکە هەرکەسێک ئەم بڕە نەوتە بکڕێت جۆرێک لە پەیوەندی لەگەڵ ئەوان (ئێران)دا بۆی درووست دەبێت بەڵام ئەو پێی ووتم ئەگەر بتوانم بە هەر شێوەیەک بە خۆشحاڵی یەوە پێم خۆش دەبێت یارمەتیدەر دەبم. ئەو دەیەوێت تەنگەی هورمز بە کراوەیی بهێڵێتەوە."

سەرۆکی ئەمریکا هەروەها لەبارەی لێدوانەکانی دیکەی سەرۆکی چین ووتی "ئەو وتی بڕیار نییە کەل وپەلی سەربازی بداتە ئێران و زۆر بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەمەی ووت."
 

Paylas: