TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ : شەڕی دژ بە ئێران بە کوشتنی قاسم سولەیمانی دەستی پێکرد نەک سێ مانگ لەمەوبەر

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 18 Haziran 2026 06:04

PeyamaKurd - ترامپ : شەڕی دژ بە ئێران بە کوشتنی قاسم سولەیمانی دەستی پێکرد نەک سێ مانگ لەمەوبەر

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کوشتنی قاسم سولەیمانی لە ساڵی 2020 "یەکێک لە گەورەترین" ڕووداوەکانی مێژوو بوو، کە لە ڕێگەیەوە شەڕ دژ بە بەڕێوبەرایەتی ئێران دەستی پێکرد و دواتر هەموو سەرکردە سەرەکیەکانیان لەناو بران.

سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا جەختی لە دەستکەوتەکانی ئەمەریکا کردەوە لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران و ڕایگەیاند، "ڕێککەوتنەکە هەموو داواکارییەکانمان و زۆر زیاتریش بەدەست دەهێنێت."
ووتەکانی سەرۆک ترامپ دوای تەواوبوونی ڕۆژی دووەمی کۆبوونەوەکانی گرووپی ووڵاتانی حەوت هات کە لە شاری ئیڤیانی فەرەنسا بەڕێوە چوو.

ترامپ جەختی کردەوە لەوەی ئێران "ناتوانێت و نابێت" چەکی ناوەکی بەدەست بهێنێت.

سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە ئێران سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئەمە هەڵمەتێک نەبوو سێ مانگ لەمەوبەر دەستی پێکردبێت بەڵکوو چەندین ساڵە بە کوشتنی ژەنەراڵ قاسم سولەیمانی دەستی پێکردووە.
 

Paylas: