TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ : لە دوو ڕۆژی ڕابردودا گفتوگۆی باشمان لەگەڵ ئێران هەبوە 

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 24 Mart 2026 05:33

PeyamaKurd - ترامپ : لە دوو ڕۆژی ڕابردودا گفتوگۆی باشمان لەگەڵ ئێران هەبوە 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا لە ڕاگەێندراوێكدا؛ ڕایگەیاند خۆشحاڵم بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەمریکا و ووڵاتی ئێران، لە ماوەی دو ڕۆژی ڕابردودا، گفتوگۆی زۆر باش و بەرهەمداریان هەبوە سەبارەت بە چارەسەرێکی تەواو و گشتگیر بۆ دوژمنایەتییەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بە پشت بەستن بە ئاراستە و کەشی ئەم گفتوگۆوە قووڵ و، وورد و بونیادنەرانەیە، کە بە درێژایی هەفتە بەردەوام دەبن، فەرمانم بە وەزارەتی جەنگ کردوە کە هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی ووزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دوابخەن.

كۆتایی هێنان بە جەنگ،  بەستراوەتەوە بە سەرکەوتنی کۆبونەوە و وتووێژە بەردەوامەکان. سوپاس بۆ گرینگیدانتان بەم بابەتە!.

Paylas: