Cîhan
ترامپ لە شەش کەس خۆش بوو: ‘ئێستا هەموویان ئازاد دەکەم’
PeyamaKurd - ترامپ لە شەش کەس خۆش بوو: ‘ئێستا هەموویان ئازاد دەکەم’
دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کە فەرمانی جێبەجێ کردنی واژوو کردووە کە لێخۆش بوونی شەش کەسی تێدایە کە بە ووتەی خۆی لێپێچینەوەیان لەگەڵ دا کراوە و ڕەوانەی زیندان کراون یان لە لێواری زیندانی کردن دان لەلایەن ئیدارەی جۆ بایدن بەهۆی ئەوەی کە بە “چاکردنەوەی ئۆتۆمبێل” وەسفی کردووە.
ترامپ لە پەیامێکدا نووسیویەتی: “ڕەنگە ئەمە شتێکی گاڵتەجاڕانە دەربکەوێت، بەڵام ئەمە ڕاستە و نموونەی بە سیاسی کردنی سیستەمی دادوەرییە و ئەو گەمژەیی یەی ووڵاتەکەمان لە سەردەمی بایدن دا بۆ ماوەی چوار ساڵە بەرگەی گرتووە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئێستا هەموویان ئازاد دەکەم”.