ترامپ لەسەر تایوان : چین گەورە و بەهێزە، تایوان تەنها 59 میل لێیەوە دوورە
PeyamaKurd - ترامپ لەسەر تایوان : چین گەورە و بەهێزە، تایوان تەنها 59 میل لێیەوە دوورە
دۆناڵد ترامپ لەبارەی تایوانەوە ووتی: "کاتێک سەیری ئەگەرەکان دەکەیت، چین وڵاتێکی زۆر زۆر گەورە و بەهێزە، تایوانیش دوورگەیەکی زۆر بچووکە. بیر لەوە بکەرەوە؛ ئەوان 59 میل دوورن و ئێمە 9500 میل دوورین. ئەوە کەمێک کێشەیەکی سەختە."
ترامپ لە درێژەی قسەکانی دا ووتی تایوان گەشەی کردووە، چوونکە ئەمریکا سەرۆکی هەبووە کە "نەیان زانی چی دەکەن"، و بانگەشەی کرد کە تایوان "پیشەسازی چیپی ئەمریکای دزیوە".
ترامپ تایوان وەک هاوپەیمانێکی جێگیر نابینێت بەڵکوو وەک کەیسێکی تێچووی زۆر دەبینێت؛ یەکێک کە لە لایەکەوە لە چینەوە نزیکە و لە لایەکی دیکەوە بەشێکی بەرچاو لە پیشەسازی چیپی جیهانی بەدەستەوەیە. بۆ پێکەن ئەم قسەکردنە سوودێکی سیاسییە. بۆ تایوان، واتە واشینتۆن لە سەردەمی ترامپ دا ڕەنگە پشتگیری لە ڕووی قازانج و دووری و موزایەدە سەنگ بکات.
هەروەها ترامپ ووتی چین نایەوێت ئەم شوێنە سەربەخۆ بێت
دۆناڵد ترامپ لەبارەی تایوانەوە ووتی : چینییەکان تەنها ئەم شوێنەیان ناوێت، با ناوی بنێین شوێنێک، چوونکە کەس نازانێت چۆن پێناسەی بکات، بۆ ئەوەی سەربەخۆ بێت.
تەنانەت لە هەڵبژاردنی ووشەکانی دا، ترامپ خۆی لە ووتنی دەستەواژەکانی وەک "ووڵات" یان "دوورگەی سەربەخۆ" دوور دەخاتەوە و هەوڵدەدات هێڵی سووری پێکەن نەبڕێت.
بۆ چین هەر ئەم زمانە سوودێکی سیاسییە. بۆ تایوان، واتە واشینتۆن لە سەردەمی ترەمپدا ڕەنگە دۆسیەی تایوان زیاتر وەک موزایەدەیەک لەگەڵ پێکەن ببینێت نەک پابەندبوونێکی پتەو و هەمیشەیی.