ترامپ : هیچ پەلەیەکی نییە بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێیەکانی ئێران
PeyamaKurd - ترامپ : هیچ پەلەیەکی نییە بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێیەکانی ئێران
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چوارشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند هیچ پەلەیەکی نییە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران.
سەبارەت بە ئاگربەستەکەی ئێستا و ئاسۆی ڕێککەوتنێک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە ووتی "دەبێت تەنگەی هورمز بکەینەوە، دەبێت دەست بەجێ تەنگەکە بکرێتەوە، هەر بۆیە ئەم ڕێگایە تاقی دەکەینەوە."
ترامپ بە ئاماژەدان بە هەڵبژاردنەکانی میدترمی کۆنگرێسی ئەمریکا و چۆنییەتی کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی سەبارەت بە ئێران، ووتی "من پەلەم نییە ... پێم باشترە خەڵک کەمتر بکوژرێن."
ئاماژەی بەوەش کرد تووڕەیی و نائارامییەکی زۆر لە ئێران دا هەیە، چوونکە خەڵک لە بارودۆخێکی خراپ دا دەژین و دەبێت بزانین چی ڕوودەدات.
سەرۆکی ئەمریکا بە بەراوردکردنی شەڕەکانی ڕابردووی ئەمریکا لە ڤێتنام و ئەفغانستان و عێراق باسی لەوە کرد کە سەدان هەزار کەس لەو شەڕانەدا گیانیان لەدەست داوە، بەڵام لە ململانێیەکانی ئەم دوایی یەدا، ووتی تەنها ١٣ کەس گیانیان لەدەست داوە و دەشڵێت ئێران لەناوچووە، شتی سەرسووڕهێنەر دەبینن.
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانی دا ئاماژەی بەوەدا کە بۆ ئەو تەواوکردنی ئەرکەکە سەبارەت بە ئێران بۆ ئەو گرینگترە لە دانانی چوارچێوەیەکی دیاریکراو لە ڕووی کاتەوە بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێیەکان.
سەرۆکی ئەمریکا دووشەممە ڕایگەیاند ڕۆژی سێشەممە فەرمانی هێرش کردنە سەر ئێرانی هەڵوەشاندووەتەوە لەسەر داوای چەند سەرکردەیەکی ناوچەیی بۆ ئەوەی دەرفەتێکی نوێ بە پرۆسەی دیپلۆماسی بدرێت.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ئێران تەنیا چەند ڕۆژێکی ماوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەمریکا بگەنە ڕێککەوتن، ئەگەر نە ڕەنگە پێویست بکات هێرشێکی دیکەی سەربازی گەورە بکاتە سەر ئێران.
ئێران هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر ئەوە ڕووبدات ووڵامی تووندی دەداتەوە. سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشەی لە سەدر کردووە بە "شەڕی ناوچەیی" کە ئەگەر جارێکی دیکە هێرش بکرێتە سەر ئێران، "دەرەوەی ناوچەکە درێژ دەبێتەوە.