ترامپ : هەفتەیەک مووڵەتمان بە ئێران داوە بۆ بەڕێوەبردنی مەراسمی خامنەیی
PeyamaKurd - ترامپ : هەفتەیەک مووڵەتمان بە ئێران داوە بۆ بەڕێوەبردنی مەراسمی خامنەیی
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە ووتارێکدا لە بەردەم مۆنۆمێنتی چیای راشمۆر لە ویلایەتی ساوس داکۆتا، بەبۆنەی ٢٥٠یەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ووڵاتەکەی، کۆمەڵێک لێدوانی دەربارەی دۆخی ناوخۆیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دا.
لە بەشێكی ووتارەكەیدا، ترامپ ئاشکرای کرد، واشینتۆن لە ڕوانگەی مرۆیی و بەخشندەیی یەوە، ماوەی هەفتەیەک مۆڵەتی داوەتە ئێران كە کارە سەربازییەکانی ڕابگرێت بە مەبەستی بەڕێوەبردنی مەراسمی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە، ئێرانییەکان بە شێوەیەکی نا ئومێدانە و لە هەموو ڕێگەیەکەوە هەوڵ دەدەن بگەنە ڕێککەوتنێکی سیاسی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی. ئاماژەی بەوەش کرد، ئیدارەکەی گورزی زۆر تووندی لە تاران وەشاندووە و تەنیا لە ماوەی یەک رۆژدا کۆتایی بە ڕووبەڕووبوونەوەکانی فەنزۆئێللا هێناوە.