ترامپ : ووڵامه‌كه‌ی ئێرانم خوێنده‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ كرا‌و نییه
PeyamaKurd - ترامپ : ووڵامه‌كه‌ی ئێرانم خوێنده‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ كرا‌و نییه
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له په‌یامێكی كورت دا له ترووس سۆشیاڵ ووتی، هه‌ر ئێستا ووڵامه‌كه‌ی به‌ناو نوێنه‌رانی ئێرانم خوێنده‌وه، ووڵامهكهم به‌دڵ نییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبووڵ كردن نییه.
سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتایی پەیامەکەیدا تەنیا نووسیویەتی: "سوپاس بۆ سەرنج دانتان بۆ ئەم بابەتە،" بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هەنگاوەکانی داهاتووی ووڵاتەکەی بکات یان بڵێت ئایا دەرگەی دانووستاندنەکان دادەخات یان نا.
ئەم هەڵوێستە تووندەی ترامپ تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە دێت، تاران لەڕێگەی نێوەندگیرە پاکستانییەکانەوە ووڵامێکی چەند لاپەڕەیی بۆ پێشنیازە ١٤ خاڵییەکەی ئەمریکا نارد. بەپێی زانیارییەکان، ئێران لە ووڵامەکەی دا داوای گەرەنتی تووندی کردووە و چەندین مەرجی بۆ پاشەکشە لە دۆسیە ئەتۆمییەکان و کردنەوەی تەنگەی هورمز داناوە
پێش لەوه‌ش ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرناڵی ئه‌مریكی بڵاوی كرده‌وه، ووڵامه‌كه‌ی ئێران داخوازییه‌كانی ئه‌مریكا به‌دی ناهێنێت.