TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ : ڕژێمی ئێران هەوڵی دەدا بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە شوێنێکی تر دەست پێبکاتەوە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 10 Mart 2026 02:42

PeyamaKurd - ترامپ : ڕژێمی ئێران هەوڵی دەدا بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە شوێنێکی تر دەست پێبکاتەوە

  نەدەکرا ئەوان بگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنانەی پێشتر لێی بوون، واتە ئەو سێ پێگەیەی کە ئێمە بە تەواوی وێرانمان کردن! بەڵام دەستیان کردبوو بە کارکردن لە پێگەیەکی تر، کە لە جۆرێکی جیاواز بوو.

 ئەو شوێنە بە بەردی گرانێت پارێزرابوو. دەیانویست بیپارێزن، گرانێت پارێزەرێکی باشە—بەڵام دەیانویست زۆر قووڵتر بیپارێزن. مەبەستیان بوو زۆر قووڵتر بچنە ژێر زەوی و دەستیان بەو پرۆسەیەش کردبوو.

 لە کاتێکدا بە خێرایی مووشەکی بالیستیکی ئاسایی یان درووست دەکرد، دەیانویست هەموو ئەمانە لە یەک کاتدا ئەنجام بدەن. ئەم بابەتە هەڕەشە بوو بۆ سەر بنکەکانمان لە دەرەوەی ووڵات و بەم زووانە تەنانەت دەگەیشتە ناو خاکی ئەمریکاش.

هەروەها ترامپ ڕایگەیاند : ئەو تەکنۆلۆژیای لەیزەرەی ئێستا هەمانە، باوەڕپێنەکراوە. زۆر بەم زووانە دەخرێتە گەڕ، کە تێیدا لەیزەرەکان بە تێچوویەکی زۆر کەمتر، ڕێک هەمان ئەو کارە دەکەن کە سیستەمی پاتریۆت و سیستەمەکانی تر ئەنجامی دەدەن.

ئێمە هەندێک لە ئامانجە هەرە گرینگەکانمان بۆ کاتێکی تر هێشتووەتەوە. ئەگەر پێویست بکات و لێیان بدەین، ساڵانێکی زۆری دەوێت تاوەکو دووبارە بنیاد بنرێنەوە. مەبەستم ئەو شوێنانەیە کە پەیوەندییان بە بەرهەمهێنانی کارەبا و زۆر شتی ترەوە هەیە.

بۆیە، ئێمە نامانەوێت ئەوە بکەین مەگەر ناچار بین. بەڵام ئەمانە ئەو جۆرە شتانەن کە لێدانیان زۆر ئاسانە، بەڵام ئەگەر لێیان بدرێت زۆر وێرانکەر دەبن.

چاوەڕێ دەکەین بزانین چی ڕوودەدات پێش ئەوەی لێیان بدەین. دەتوانین هەموویان تەنها لە یەک ڕۆژدا لەناو ببەین.

Paylas: