ترامپ : کەشتییەکانمان بەباشترین تەقەمەنی پڕچەک کراون، ئەگەر نەگەینە ڕێککەوتن لەئێران دەدەن
PeyamaKurd - ترامپ : کەشتییەکانمان بەباشترین تەقەمەنی پڕچەک کراون، ئەگەر نەگەینە ڕێککەوتن لەئێران دەدەن
لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیۆیۆرک پۆست، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بە "باشترین چەک" تەیار كراون بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران ئەگەر دانووستانەکانی ئاشتی لە پاکستان شکستی هێنا.
ترامپ لە ڕێگەی ترووس سۆشیال ڕایگەیاند : پێناچێت ئێرانییەکان درک بەوە بکەن کە هیچ کارتێکی بردنەوەیان نییە، جگە لە باج وەرگرتنێكی کورت ماوە لە جیهان بە کەڵک وەرگرتن لە ڕێڕەوی ئاوی نێودەوڵەتی.
تاکە هۆکاری زیندووبوونی ئەوان ئەمڕۆ دانووستانە!
ترامپ هەروەها ووتی : گەرووی هورمز بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەکرێتەوە... ئەوان هیچ پارەیان نییە. ئێمە بە هەرحاڵ گەرووەکە دەکەینەوە.
ئێمە مامەڵە لەگەڵ کەسانێک دەکەین کە مەبەستیان ناڕوونە. بە ئێمە دەڵێن چەکی ئەتۆمیمان ناوێت، بەڵام لە میدیاکان دەڵێن ئێمە واز لە پیتاندن ناهێنین.
ئێمە خەریكین کەشتییەکانمان بە باشترین چەک و تەقەمەنی بار دەکەین کە تا ئێستا نەبیندراوە. ئەگەر نەگەینە ڕێککەوتن، بەکاری دەهێنین.
دوای ٢٤ کاتژمێر دەزانم چانسی سەرکەوتن لە دانووستانەکاندا چەندە.