تەسنیم : ئێران مەرجەکانی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە و جەخت لە وەرگرتنی قەرەبوو و پارە بلۆکەکراوەکانی دەکاتەوە
PeyamaKurd - تەسنیم : ئێران مەرجەکانی ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە و جەخت لە وەرگرتنی قەرەبوو و پارە بلۆکەکراوەکانی دەکاتەوە
ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانووستانکاری تاران ەوە، ووڵامی مەرجەکانی ئەم دوایی یەی ئەمریکای دایەوە و هەڵوێستی فەرمی ووڵاتەکەی لەسەر گفتوگۆکان ئاشکرا کرد.
خاڵە سەرەکییەکانی ووڵامەکەی ئێران:
• گەڕانەوەی پارە بلۆکەکراوەکان : سەرچاوەکە جەختی کردووەتەوە کە دەبێت تەواوی پارە و سەرمایە بلۆکەکراوەکانی ئێران بگەڕێندرێنەوە و "بەڵێنی سەر کاغەز" هیچ سوودێکی نییە (ئەمەش وەک ووڵامێک بۆ مەرجەکەی ئەمریکا کە ووتبووی ٢٥٪ی پارەکان نادرێتەوە).
• داواکردنی قەرەبووی جەنگ : تاران بە تووندی پێداگری دەکات لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەمریکییەکان قەرەبووی دارایی ئەو زیانانە بدەنەوە کە بەهۆی شەڕ و سزاکانەوە بە ئێران گەیشتوون.
• کۆتایی هێنان بە شەڕ : ئاماژە بەوەش کراوە کە تاران دەست بەرداری هەڵوێستە بنەڕەتییەکانی خۆی نابێت لەسەر پرسی کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ناوچەکەدا.