TR KU SO
FB X
Cîhan

جێگری ئیتلاعاتی هێزە زەمینیەکانی سوپای ئێران لە هێرشی ئیسرائیل کوژرا

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 15 Mart 2026 06:29

PeyamaKurd - جێگری ئیتلاعاتی هێزە زەمینیەکانی سوپای ئێران لە هێرشی ئیسرائیل کوژرا

بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێران بڵاویان کردەوە کە “عەمید عەبدۆڵڵا جەلالی نەسەب، جێگری ئیتلاعاتی هێزە زەمینییەکانی سوپا” لە هێرشەکەی ئیسرائیل دا کوژراوە.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر سوپای ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە دوێنێ لە هێرشێکی ئاسمانی وورددا لە تاران، “عەبدۆڵڵا جەلالی نەساب و ئەمیر شەریعەت، دوو بەرپرسی باڵای هەواڵگری لە بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا کوشت”.

سوپای ئیسرائیل دەڵێت: "دوای کوژرانی ساڵح ئەسەدی، جێگری ئەفسەری هەواڵگری، جەلالی نەسەب و شەریعەت وەک جێنشینی ئەو دەستنیشان کران، ئەو دووانە بە فەرماندەی باڵای هەواڵگری و کەسایەتی سەرەکی لە کۆمەڵگەی هەواڵگری ئێران دادەنران."

بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا لە ئێران ئەو بارەگایەیە کە شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل بەڕێوە دەبات.

Paylas: