Cîhan
جێگیركردنی دژە درۆنێكی نوێ لە لایەن بەریتانیاوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
PeyamaKurd - جێگیركردنی دژە درۆنێكی نوێ لە لایەن بەریتانیاوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
حکوومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند؛ سیستەمێکی نوێی چەکی دژە درۆنی بە تێچوویەکی کەم لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەكات. ئەم درۆنە لە ڕێگەی تێکەڵ کردنی سیستەمێکی نوێی چەک لەسەر فڕۆکەکانی "تایفۆن" ئەنجام دراوە، کە ڕێگە دەدات ئامانجەکان بە ووردییەکی بەرز و بە تێچوویەکی زۆر کەمتر لە مووشەکی دیکە تێک بشکێندرێن.
ئەم هەنگاوەی بەریتانیا لە چوارچێوەی ئەرکێکی بەرگری فرەنەتەوەیی دایە بۆ دابین کردنی ئاسایشی هاتووچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزە. بەگوێرەی بەیاننامەیەکی حکوومی کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی كردووەتەوە، بەریتانیا بە درۆن، فڕۆکەی جەنگی، ئامێری خۆکار بۆ دۆزینەوەی مین و تێکشکێنەری جەنگی "دراگۆن" بەشداری لەم ئەرکەدا دەکات.