TR KU SO
FB X
Cîhan

جەی دی ڤەنس : دەست پێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران پەیوەندی بە ڕەفتاری تاران ەوە هەیە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 03 Temmuz 2026 07:24

PeyamaKurd - جەی دی ڤەنس : دەست پێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران پەیوەندی بە ڕەفتاری تاران ەوە هەیە

جەی دی ڤەنس، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند، دەست پێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکانی ووڵاتەکەی بۆ سەر ئێران تەنیا پەیوەندی بە خودی ئێرانییەکانەوە هەیە".

ڤەنس ڕەتی کردەوە بەڵێن بدات کە واشینتۆن پێش کۆتایی هاتنی مووڵەتی یادداشتی لێکتێگەیشتنی ٦٠ ڕۆژەییەکە، ئۆپراسیۆنی سەربازی بەربڵاو دژ بە تاران دەست پێ ناکاتەوە؛ ووتیشی ئەمە تەواو پەیوەندی بەوە هەیە تاران لە داهاتوودا چی دەکات.

ڤەنس لە بنکەی ئاسمانی دەریایی "ئۆشنا" ئاماژەی بەوە کرد، دۆناڵد ترامپ تەنیا کاتێک فەرمانی گەڕانەوە بۆ شەڕ دەدات کە ناچار بێت و ئامانجێکی ڕوون هەبێت.

ناوبراو جەختی کردەوە: "ئەگەر ئێران هەوڵی بونیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات یان هێرش بکاتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان، هاوکێشەکانی ئێمە دەگۆڕێن. بەڵام لە ئێستادا، سەرۆککۆمار داوای لێ کردووین بە مەبەستێکی باشەوە دانووستان بکەین."

Paylas: