داخرانی چەند ناوچەیەکی ئێران بە شێوەیەکی کاتی
PeyamaKurd - داخرانی ئاسمانی چەند ناوچەیەکی ئێران بە شێوەیەکی کاتی
ڕێکخراوی فڕۆکەوانی ئێران ڕۆژی هەینی لە ڕاگەێندراوێکدا ڕایگەیاند کە هێڵی ئاسمانی ڕۆژئاوای ئێران بە شێوەیەکی کاتی داخراوە.
ئەم ڕاگەێندراوە دوای ئەوە بڵاو کرایەوە کە هاوکات لەگەڵ هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی دیپلۆماتیک و گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان ئێران و ئەمریکا، چەندین هەواڵیش سەبارەت بە ئامادەکاری دووبارەی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ لە دژی ئێران بڵاو بوونەتەوە.
بەپێی ڕاگەێندراوی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران، مووڵەتی سەرجەم گەشتە ئاسمانییە مەدەنییەکان لەو فڕۆکەخانانەی کە دەکەونە بەشی ڕۆژئاوای ناوچەی زانیاری گەشتە ئاسمانییەکانی تاران (FIR)، هەڵوەشاوەتەوە.
لە ئێستادا تەنیا هەشت فڕۆکەخانە، لەوانەش فڕۆکەخانەکانی مێهرئاباد، خومەینی، ئێسفەهان و یەزد ڕێگەیان پێدراوە چالاک بن.
لەو فڕۆکەخانانەش دا گەشتەکان تەنیا لە کاتی ڕۆژهەڵات تا ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێن و كۆمپانیاكانی فڕۆکەوانی دەبێت بۆ هەر گەشتێک، مووڵەتێکی نوێ لە ڕێکخراوی فڕۆکەوانی وەربگرن.