TR KU SO
FB X
Cîhan

داواکارییەکانی ترامپ بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 25 Mart 2026 04:06

PeyamaKurd - داواکارییەکانی ترامپ بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران

ڕاگرتنی پەرەپێدانی مووشەکی : بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئێران نابێت هیچ چالاکییەکی مووشەکی ئەنجام بدات یان پەرە بە مووشەکە دوورهاوێژەکانی بدات.
• سفرکردنەوەی پیتاندن : پێویستە پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ناوخۆی ئێران دا بگاتە خاڵی سفر.
• هەڵوەشاندنەوەی بنکە ئەتۆمییەکان : داخستن و هەڵوەشاندنەوەی تەواوی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی (نەتەنز، ئیسفەهان و فۆردۆ).
• چاودێری تووندی نێودەوڵەتی : جێبەجێ کردنی پرۆتۆکۆڵی تووند بۆ چاودێری کردنی درووست کردن و بەکارهێنانی سانتریفیووژەکان و هەر ئامێرێک کە پەیوەندی بە چەکی ئەتۆمییەوە هەبێت.
• دیاری کردنی ژمارەی کڵاوە مووشەکییەکان : واژوو کردنی ڕێککەوتنێکی ناوچەیی کە تێیدا ژمارەی کڵاوە مووشەکییەکانی ئێران لە هەزار دانە تێپەڕ نەکات.
• بڕینی هاوکاری دارایی گرووپە چەکدارەکان : ڕاگرتنی هەموو جۆرە بوودجە و پاڵپشتییەکی دارایی بۆ بریکارەکانی ئێران لە (لوبنان، یەمەن و فەڵەستین).

Paylas: