TR KU SO
FB X
Cîhan

دوای بێ دەنگییەکی قووڵ ؛ قائانی پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکا و ئیسرائیل کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 31 Mart 2026 07:01

PeyamaKurd - دوای بێ دەنگییەکی قووڵ ؛ قائانی پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکا و ئیسرائیل کرد

دوای ئەوەی بابەتی سیخوڕی ئیسماعیل قائانی بۆ ئیسرائیل هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی، قائانی بێدەنگی شکاند و ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئیسرائیل دوای شکستی پڕۆژە فراوانخوازییەکەیان دەبێت خۆیان لەگەڵ واقیعێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگونجێنن.

لە لێدوانێک دا کە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردووەتەوە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل و ئەمریکا شکستیان هێناوە لە پرۆژە فراوانخوازییەکانیان.

قائانی ڕایگەیاندووە، نەتانیاهۆ ئامانجی فراوانکردنی پشتێنەی ئەمنی لە ناوچەکەدا هەبوو، بەڵام ئاگری حیزبۆڵڵا و ئەنساڕۆڵڵا (حووسییەکانی یەمەن) بەڵێنە درۆیی یەکانی ئیسرائیلی بۆ دانیشتووان ئاشکرا کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ واقیعی نوێی ناوچەکەدا خۆیان بگونجێنن.

ئەم پەیامەی قائانی لە کاتێک دایە، کە دوای مانگێک لە ‌جەنگی ئێران و ئیسرائیل-ئەمریکا، هیچ دەرکەوتنێکی نەبووە و بابەتی سیخوڕی کردنی بۆ ئیسرائیل بووە ڕۆژەڤی هەموو میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیهانییەکان.

Paylas: