TR KU SO
FB X
Cîhan

دۆناڵد ترامپ : ئێرانییەکان لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنن

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 25 Mart 2026 02:02

PeyamaKurd - دۆناڵد ترامپ : ئێرانییەکان لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنن

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : 
- ئێران پێنج رۆژی لە بەردەم دایە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن 
- هەموو شتێکمان لە ئێران لەناو بردووە.
- داوای راگرتنی کاتی بە ئامانجگرتنی دامەزراوە وزەی ئێرانم کرد.
- ئێرانییەکان جیددین لە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێمە.
- دانووستان لەگەڵ ئێران دیاری دەکات کە ئایا رێککەوتنێکی فراوانتر ئەگەری هەیە یان نا.
- هەرچییەک رووبدات ئێمە ئەمانی ئەوە دەكەین ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت.
- هیوادارین ئێران ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی جیهان سەلامەتتر بێت.
- ئێران چیتر مەترسی لەسەر ئێمە درووست ناکات.
- هەموو ئەو شتانەی کە دەکرا لە ئێراندا لەناو ببرێن، بە سەرکردەکانیشەوە لەناومان بردووە.
- ئێرانییەکان لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنن.
- شەوی شەممەی رابردوو پەیوەندی لەگەڵ ئێران دەستی پێکرد و گفتوگۆی بەرهەمدار لەگەڵیان هەیە.

Paylas: