TR KU SO
FB X
Cîhan

دۆناڵد ترامپ : خواردەمەنی ئەمریکی بۆ ئێران بە پارەی خۆیان دابین دەکەین

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 28 Haziran 2026 04:58

PeyamaKurd - دۆناڵد ترامپ : خواردەمەنی ئەمریکی بۆ ئێران بە پارەی خۆیان دابین دەکەین

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جووتیاران و ئاژەڵدارانی ئەمریکا، سەرۆک دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە ئێران و ڤەنزۆئێللا لێدوانی دا.

سەرۆک ترامپ ووتی، ''بە پارەکانی ئێران پاقلەی سۆیا و ئارد و گەنمەشامی لە جووتیارانی ئەمریکا دەکڕین و بۆ ووڵاتە جوانەکەی ئێرانی دەنێرین.''

ئەمەش دوای ئەوە هات کە پرسیار سەبارەت بە چۆنییەتی بەکارهێنانی پارە سڕکراوەکانی ئێران ورووژێندرا. ترامپ جەختی لەوە کردەوە کە پارە ئازادکراوەکانی ئێران تەنیا بۆ کڕینی خواردەمەنی بەکار دەهێندرێت و خواردەمەنییەکانیش بەزۆری دانەوێڵە و ئارد دەبێت و هەر لە جووتیارانی ئەمریکا دەکڕدرێن.

ئەم بابەتە لە چوارچێوەی پلانەکانی سەرۆکی ئەمریکادایە بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی ناوخۆیی ئەمریکا و دابین کردنی بازاڕی بیانی بۆ جووتیارانی ئەمریکی.

سەبارەت بە ڤەنزۆئێللا، دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند کە هەموو هاوکارییەکی پێویست دەگەێننە قوربانییانی بومەلەرزەکەی ڤەنزۆئێللا و حکوومەتی ئەمریکا هاوکاری تەواوی خەڵكی لێقەوماوی ئەو ووڵاتە دەکات.

Paylas: