دۆناڵد ترامپ : سەرۆکی رژێمی نوێی ئێران داوای ئاگربەستی لێکردووین
PeyamaKurd - دۆناڵد ترامپ : سەرۆکی رژێمی نوێی ئێران داوای ئاگربەستی لێکردووین
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس نووسیویەتی: سەرۆکی ڕێژیمی ئێران کە زۆر کەمتر ڕادیکاڵ و زۆر زیرەکتر لە چاو ئەوانی پێش خۆیەتی، تازە داوای ئاگربەستی لە ئەمریکا کردووە.
ناوبراو لە پەیامێکدا نووسیویەتی کۆماری ئیسلامی داوای ئاگربەستی کردووە و زیادی کردووە کە ئەمریکا ئەو داواکارییە لەبەرچاو دەگرێت کاتێک گەرووی هورمز “کراوە، ئازاد و ئەمن” بێت.
دۆناڵد ترامپ هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە تا ئەو کاتە ئەمریکا درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دەدات.
ترامپ دەڵێ دەبێ تەنگەی هورمز بكرێتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە كرد لە ئەگەری ڕێك نەكەوتندا، ئێران بە تەواوی وێران دەكەین و دەیگەڕێنینەوە چاخی بەردین
ئەمانە لە كاتێك دایە كە كۆشكی سپی ڕایگەیاندووە ئەمشەو كاتژمێر ٩ بە كاتی ئەمریكا پەیامێك پێشكەش بە گەلی ئەمریكا سەبارەت بە شەر ئێران دەكات.