TR KU SO
FB X
Cîhan

دۆناڵد ترامپ : ڕژێمی تیرۆریستی لە ئێران بە تەواوی لەناو دەبەین لە رووی سەربازی و ئابوری و هەموو بوارەكانی تردا  " چاوەڕوان بن بزانن ئەمڕۆ چیان بەسەردێنین"

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 14 Mart 2026 05:35

PeyamaKurd - دۆناڵد ترامپ : ڕژێمی تیرۆریستی لە ئێران بە تەواوی لەناو دەبەین لە رووی سەربازی و ئابوری و هەموو بوارەكانی تردا 
" چاوەڕوان بن بزانن ئەمڕۆ چیان بەسەردێنین"

ئەوان 47 ساڵە خەڵکی بێ تاوان دەکوژن؛ ئێستاش من وەک 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا دەیانکوژم

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت : رژێمی تیرۆریستی لە ئێران بە تەواوی لەناو دەبەین لە رووی سەربازی و ئابوری و هەموو بوارەكانی تردا.
ترامپ لە نووسینێكدا لە سەكۆی "ترووس سۆشیال" رایگەیاندووە: هێزی دەریایی ئێران تەفروتوونابوو، هێزی ئاسمانیان بوونی نەماوە و موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوان و هەموو ئەوەی هەیانە لەناو دەبرێن و سەرکردەکانیان لە سەر ڕووی زەوی سڕانەوە.
ترامپ ئاماژەی بەوەش كردووە: ئێمە هێزێكی وێرانكەری بێ هاوتایمان هەیە، تەقەمەنی بێ سنوور و کاتێکی زۆرمان لەبەردەست دایە،  چاوەڕێی بكەن بزانن ئەو خراپەكارە شێتانە ئەمڕۆ چیان بەسەر دێت.
ووتووشیەتی: ئەوان 47 ساڵە لە ناوچە جیاوازەكانی جیهان دا خەڵکی بێتاوان دەکوژن، ئێستاش من وەک 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا دەیانکوژم، چ شەرەفێکی گەورەیە کە ئەو کارە بکەم.

Paylas: