Cîhan
دۆناڵد ترامپ : ڕێگە بە ئێران نادەم گەرووی هورمز دابخات
PeyamaKurd - دۆناڵد ترامپ : ڕێگە بە ئێران نادەم گەرووی هورمز دابخات
دۆناڵد ترامپ باس لەوە دەکات، دیاری من بۆ چین و ووڵاتانی دیکە ئەوەیە، ڕێگە بە ئێران نادەم گەرووی هورمز دابخات، ئەگەر هەنگاوێکی لەو شێوەیەش بنێن گورزی ٢٠ هێندەیان لێ دەدەین و ڕووبەڕووی مەرگیان دەکەینەوە.
دوناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس ڕایگەیاندووە : ئەگەر ئێران هەنگاوێکی وا بنێت، هەناردەی نەوت لە رێگەی گەرووی هورمز ەوە بوەستێت، گورزی ٢٠ هێندە بەهێزی لێ دەدەین و هێرشی وایان دەکەینە سەر بونیادنانەوەی ئێران مەحاڵ بێت، ڕووبەڕووی مەرگ و ئاگر و تووڕەیی دەبنەوە، بۆیە هیوادارم شتی لەو شێوەیە ڕوونەدات.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، ئەم ڕێگرییە دیاری ئەمریکایە بۆ چین و ئەو ووڵاتانەی گەرووی هورمز بەکاردەهێنن، هیوادارین قەردی بزانرێت.