دەركردنی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی دەوڵەتی ئێران لە كوەیت
PeyamaKurd - دەركردنی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی دەوڵەتی ئێران لە كوەیت
دەوڵەتی کوەیت لە کاردانەوە بە هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی ئێران بۆ سەر فڕۆکەخانەی ووڵاتەکەی کە بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی دەیان کەسی دیکە، دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە خاکەکەی دەرکرد.
وەزارەتی دەرەوەی کوەیت ڕایگەیاند کە حەمەد سولەیمان ئەلمەشعان، جێگری وەزیری دەرەوەی کوەیت، حامید حەمید یەعقووبیفەر، نوێنەری باڵیۆزخانەی ئێرانی لە کوەیت بانگ کردووە.
لە بەیاننامەی ئەم وەزارەتەدا هاتووە کە ئەلمەشعان ناڕەزایەتی فەرمی لە درێژەی هێرشەکانی کۆمای ئیسلامی دا ئاراستەی نوێنەری ئێران کردووە و "بڕیاری دەوڵەتی کوەیتی بۆ کەم کردنەوەی ژمارەی ئەندامانی باڵیۆزخانەی ئێران، ناساندنی دوو ئەندامی شاندی دیپلۆماتی ئێران وەک کەسانی نەخوازراو و داواکاری بۆ جێهێشتنی خاکی کوەیت لە ماوەی کاتی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا پێ ڕاگەیاندووە."