TR KU SO
FB X
Cîhan

دەست بەسەر كردنی ٤١ ئەندامی گرووپێکی سەر بە سوپای پاسداران لە لایەن بەحرەین

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 10 Mayıs 2026 06:40

PeyamaKurd - دەست بەسەر كردنی ٤١ ئەندامی گرووپێکی سەر بە سوپای پاسداران لە لایەن بەحرەین
 

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو ووڵاتە ٤١ کەسیان دەست بەسەر کردووە کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوێکی سەر بە سوپای پاسداران ەوە هەبووە.

بەپێی بەیاننامەی فەرمی ئەو وەزارەتە، ئەم کەسانە ئەندامی سەرەکی ڕێکخراوێک بوون کە پەیڕەوی لە تێئۆری "ویلایەتی فەقێ" دەکەن و لە دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی بەحرەین چالاکییان ئەنجام داوە.

هەواڵدەرییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم دەست بەسەرکردنانە دوای لێکۆڵینەوەیەکی ووردی ئەمنییەتی و لە چوارچێوەی دۆسییەکانی سیخوڕی کردن بۆ لایەنی دەرەکی و پشتیوانی کردن لە دەستدرێژییەکانی تاران بۆ سەر بەحرەین ئەنجام دراون.
 

Paylas: